سەرۆك بارزانی و كۆنسووڵی ژاپۆن پرسگەلێكیان تاوتوێ كرد

هەولێر-KDP.info- لە دیدارێكی نێوان سەرۆك بارزانی و كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر، بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەدییاتی بەردەم عێراق و هەرێمی كوردستان، خرانە بەرباسەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئاراكاوا میكیهیرۆ، كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا، كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر وێڕای خۆناساندنی بە سەرۆك بارزانی وەك كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر، ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا خستە ڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر خواست و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كرد.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەدییاتی بەردەم عێراق و هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.




