٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامى راگەیاندنی پارتی ​له‌ یادى (27)ەمین ساڵه‌ی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)، پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و نووسەران و خوێنەرانی گۆڤاری (گوڵان) دەكات.

دەقی پەیامەکەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)

ھەڤاڵی بەڕێز/ فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان

بەڕێزان/ ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و ستافی نووسین و هونەریی لە گۆڤاری(گوڵان)

گۆڤاری گوڵان وەك پرۆژەیەكی رۆژنامەوانیی و رۆشنبیریی، دەروازەیەكی نوێی رۆژنامەوانیی لەرووی وتار و لێكۆڵینەوەدا كردەوە، هەروەها بیروڕا و روانگەی جیاواز و هەمەلایەنەی سیاسی و ئابووری ورۆشنبیریی خستە بەردیدەی خوێنەری كورد. 

ئەو رێبازەی گۆڤاری گوڵان لە رووی چەندایەتی و چۆنیەتییەوە ئاماژە و نیشانەی ئاراستەیەكی راست و دروستی رۆشنبیریی و مەعریفییە لەو كەشە ئازاد و دیموكراسییەی لە ئارادایە بۆ بەجێگەیاندنی ئامانج و مەبەستەكەی و خزمەتگەیاندن بە بواری رۆژنامەوانیی و رۆشنبیریمان.

لەلایەكی دیكەوە وێرای لێشاوی میدیایی ماڵپەڕ و پێگە ئەلكترۆنییەكان گۆڤاری گوڵان لەرووی چۆنیەتییەوە  تایبەتمەندی خۆی سەلماندووە، كە داهێنەرانە بنەماكانی كاری رۆژنامەوانیی بە راستگۆیی و ئەرێنیانە پیادە دەكات، هەروەها لە خستنەڕووی خواست و دۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانیان و گەیاندنی پەیامی رەوای ئەو ئەزموونەمان بە دەوروبەرو جیهان.   

ئەمڕۆ كە یادی(27)ەمین ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان) دەكەینەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و نووسەران و خوێنەرانی گۆڤارەکەتان دەكەین و، پشتیوانی خۆمان بۆ پێشكەوتن و بەردەوام بوونی گۆڵان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لەھەموو روویەكەوە بەرەوپێش بچن و ھەمیشە سەرکەوتووبن.   

 

 دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی  پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٢ـی نیسانی ٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار