٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 25-04-2021 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت، واتە دابەشکردنی مووچەش بە لێبڕینی 21% دەبێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دەستەکان بەمشێوەیە دەبێت:

رۆژی یەکشەممە 25-04-2021 

وەزارەتی تەندروستی

دیوانی لیواکان و وەزارەتی پێشمەرگە

یەکەی 70 و 80 

وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی ناوخۆ

فەرمانگەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن

لیوای نەوت

رەگەزنامە

 

رۆژی دووشەممە 26-04-2021 

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون

مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانی سیاسی

وەزارەتی پەروەردە

 

رۆژی سێشەممە 27-04-2021 

ئەنجوومەنی ئاسایش

دەزگای گشتیی ئاسایش

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

خاوەن پێداویستە تایبەتەکان

ئەنجوومەنی دادوەری

وەزارەتی داد 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

وەزارەتی  گواستنەوە و گەیاندن 

دیوانی چاودێریی دارایی

دەستەی مافی مرۆڤ

ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

دەستەی ژینگە

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی دەسپاکی

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن 

دەزگای مین 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

 

رۆژی چوارشەممە 28-04-2021 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

وەزارەتی کارەبا

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیران

خانەنشینی پێشمەرگە

رۆژی پێنجشەممە 29-04-2021

خانەنشینی شارستانی

هەواڵی پەیوەندیدار