٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی یۆنان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستاڤرۆس کریمیس کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەولێر کرد. 

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی یۆنان کرد و هیوای  سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاری تازەیدا و  دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ یۆنان دەکات.

کونسوڵی گشتیی یۆنان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، پێگەیەکی گرنگیی هەیە و فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا. ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار