مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه له په‌یامێكدا داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد، خۆیان له په‌تای كۆرۆنا بپارێزن و پێكوته‌ی ڤایرۆسه‌كه وه‌ربگرن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "په‌تای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە، پێویستە به‌رده‌وامبین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "تکایە ماسک ببه‌ستن، پابەندبن بە ڕێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و ڤاكسین وه‌ربگرن".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی هاووڵاتیانی بۆ لای به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا راكێشاوه و نووسیویه‌تی: "خۆتان تۆمار بكه‌ن بۆ ڤاكسین" و به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی داناوه.




