بۆ پاراستنی هه‌ولێر KDP.info زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر پلانی هاوپه‌یمانان و هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه

هەولێر -KDP.info- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان باس له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات و پێی وایه كه ده‌بێ له ڕێگای میكانیزمی نوێوە ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه ببنه‌وه. ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. له‌و بارەیەشه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نامه‌ی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناردووه.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ستپێشخه‌ریی نوێی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان کردووە و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بەڕێوە چوو. دوابه‌دوای ئه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداشی كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ لایه‌نی سیاسی و حكوومی و په‌رله‌مانی كۆبوونه‌وه‌ی كرد، كورتكراوه‌ی گرنگترین قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا ئه‌وه بوو کە گوتی:
یه‌كه‌م: بە ڕای من خودی سەردانەکە بۆ بەغدا و دانیشتن لەگەڵ بەرپرسان هەنگاوێکی زۆر باشە و پێم وایە ئەم پەیوەندییە دەبێت بەردەوام بێت. ئێمە دوای پەسندکردنی یاسای بوودجە بە پێویستمان زانی ئەم سەردانە بۆ بەغدا بکەین و یەکەم شت سوپاسی فراکسیۆنەکان بکەین. کێشەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا تەنیا پەیوەندیی بە بوودجەوە نییە، پەیوەندیی بە بابەتی ماددەی ١٤٠ـوە هەیە، پەیوەندیی بە کەرکووک و شنگال و شوێنەکانی دیکەوە هەیە. ئەوەی کە گرنگە ئێمە دەبێت پێکەوە چارەسەر دابنێین بۆ هەموو ئەو کێشانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن.
دووه‌م: سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێی وایە، بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، عێراق بەرەو سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی دەڕوات و هەر پێشکەوتنێک لەو بارەیەوە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە و لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقە بە شێوەیەکی گشتی.
دوابه‌دوای ئه‌م سه‌ردانانه دووباره هه‌ولێر له ڕێگای مووشه‌كه‌وه كرایه‌وه ئامانج كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مه چواره‌م جاره به‌م شێوه‌یه هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانج. سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماسی و سیاسیی بەڕێوە برد بۆ دروستكردنی لۆبیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی ئارامیی شاری هه‌ولێر و كوردستان به گشتی، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه و له دواین كاردانه‌وه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نامه‌یه‌كی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نووسیوه كه له به‌شێكی نامەکەدا هاتووه:
- نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی زیاتری پێ بدرێت و ڕۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی کێشەی دابەشکردنی سامانە سرووشتییەکان و هەروەها جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠.
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە داواکارییەکەی حکوومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ زیاترکردنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە عێراق بە باشی بەڕێوە بچێت، دوور لە پێشێلکاری.
سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا قۆناغی گرفته‌كانیان تێ په‌ڕێنن و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌ت و هاوپه‌یمانان ئه‌وه بێت كه به‌خێرایی میكانیزمی چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بدۆزرێته‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر هه‌ولێر. له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییەکانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ پرسه‌كان و چوونیان بۆ به‌غدا، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا و کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و له هه‌رێمی كوردستانیش كۆكردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ گرفته‌كان و به‌رچاوڕوونی بۆ قۆناغی داهاتوو، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به كه‌شێكی ئارام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، چ ئه‌وانه‌ی به‌شێكن له حكوومه‌ت و چ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن".
گوتی: "بۆ به‌غداش هه‌ڵبژاردنمان له پێشه، ئه‌وه‌ی گرنگه دوای ١٨ ساڵ له نه‌مانی ڕژێمی پێشوو دووباره ده‌ستوور بكرێته‌وه پێوه‌ری چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و جه‌ختكردنه‌وه‌ی له سیسته‌می فیدراڵی و هه‌بوونی به‌رچاوڕوونی و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه بكرێته ئامانج، بۆیه ئه‌و دیدار و سه‌ردانانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه ڕێگاچاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزرێته‌وه.''
فەلاح مستەفا زیاتر گوتی: "ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانه و گرنگه ئه‌و شوێنه بێت جیاوازی و ناكۆكییه‌كان بخاته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دواتر لایه‌نه‌كان خۆیان به هاوبه‌ش و به‌شدار بزانن و خۆشیان ڕێگاچاره‌سه‌ر دابنێن بۆ خۆئاماده‌كردن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به ته‌واوی له گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچووندایه، بۆیه یه‌كگوتاری و خۆئاماده‌كردن بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی زۆر گرنگه، باشترین بژارده‌مان دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گفتوگۆیه بۆ لایه‌نه عێراقی و كوردستانییه‌كان".
ڕایشیگه‌یاند: "لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ستخۆشییان له سه‌ردانه‌ی كاك نێچیرڤان كرد بۆ به‌غدا، چونكه سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرا، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ر له سه‌ردانه‌كان، بۆ به‌رنامه‌ی كاری ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ئه‌و پرسانه‌ی به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر هەبێت، بۆیه دیالۆگ و دیدار و كۆبوونه‌وه باشترین ڕێگایه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بكات تاوه‌كوو تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو گرفته‌كانی هه‌موو عێراق له‌لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غداوە بدۆزینه‌وه."
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و ڕۆڵی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌و پرسه‌دا، فه‌لاح مسته‌فا ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر مایه‌ی نیگه‌رانی و ناڕه‌حه‌تیی ئێمه‌یه. ئێمه نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان باجی هیچ شتێك بدات كه ویستی خۆی له‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه بین له عێراقدا، به‌تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و داهات."
ده‌شڵێت: "گرنگه عێراقییه‌كان تێگه‌یشتنیان بۆ ئه‌وه هه‌بێت به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان جێبەجێ بکەن و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كوردستان بكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی تاوانباران بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كه‌س هه‌رێمی كوردستان نه‌كاته ئامانج و ناكرێت هێرش بۆ كوردستان بكرێت و به ئاسانییش تێ په‌ڕێت و قبووڵیش بكرێت و ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌م سێ لایه‌نه؛ هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانان هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه، حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و هاوپه‌یمانان هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه. به‌تایبه‌ت ناوچه گه‌رمه‌كان خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كین كه تیرۆریستان به‌كاریان ده‌هێنن، یان هه‌ر گرووپێكی له یاسابه‌ده‌ر سوود له‌مه وه‌ربگرێت بۆ ئه‌و كردارانه."
له‌باره‌ی ورده‌كاریی هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی هه‌ولێر, فه‌لاح مسته‌فا گوتیشی: "له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ڕێگری بكرێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، ئه‌وه‌ش به ئیداره‌دانی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدا له سنووری ناوچه‌ی گه‌رم، واته جێناكۆكه‌كان و دروستكردنی ژووره هاوبه‌شه سه‌ربازییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كان و دروستكردنی میكانیزمی نوێی سه‌ربازی له نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق له‌و ناوچانه."
له‌باره‌ی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێت: "گرنگیی نامه‌كه له‌وه‌دایه ١٨ ساڵ له‌دوای ئازادیی عێراق و له دوای ٢٠٠٥ كه ده‌ستووری عێراق له‌لایه‌ن خه‌ڵكی عێراقه‌وه ده‌نگی بۆ دراوه تا ئێستا وه‌ك پێویست ئه‌و ده‌ستووره جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی گرنگه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق هاوكار بێت بۆ هه‌ولێر و به‌غدا و هاوكاریی ته‌كنیكی پێشكه‌ش بكات تا هه‌ردوولا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕێگه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات له عێراق هاوكاریی حكوومه‌ت بكات به دابینكردنی ئارامی و هه‌ڵبژاردن و سه‌قامگیریی سیاسی و، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ یۆنامی داواكارین كه ئه‌وان پشتیوانیی ده‌ستوور بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان".
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




