٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەی پیشەسازیی خۆراک لە دھۆک دابین دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەردی بناغەی گەورەترین ناوچەی پیشەسازیی خۆراک لە دھۆک دانرا، ئێستا کاری پڕۆژەکە بەردەوامە و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک دەڵێت، خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا بۆ پڕۆژەکە دابین دەکرێت.

کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند؛ "پڕۆژەی پیشەسازیی خۆراک لە دھۆک لەسەر ڕووبەری ٩٥٠ ھەزار دۆنم زەوی و لە گوژمەی ٧٠ ملیار دینار کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ھەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەش پڕۆژەیەکی گەورەیە، کارکردن تێیدا بەردەوامە و بە قۆناغ کار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی پیشەسازیی خۆراک دەکرێت، چونکە لە ماوەی ١٠ ساڵدا ھەمووی تەواو دەبێت."

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک گوتی: "پڕۆژەکە بەھۆی گەورەیییەوە، ھەزاران ھەلیکار بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکات، چونکە لە ناوچەیەکی ستراتیژی دامەزراوە و بەرھەمەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراقیش دەبێت، واتە لە ھەموو ناوچەکانی عێراقەوە ڕوو لەوێ دەکەن."

کوردۆ ئیحسان ڕوونی کردەوە: "ێستا کار بۆ دابینکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی پیشەسازیی خۆراک دەکرێت وەک دابینکردنی ئاو و ئاوەڕ و کارەبا و خزمەتگوزاری، دوای تەواوبوونیشی، سوودمەندی یەکەمی پڕۆژەکە خەڵکی سنووری پارێزگای دھۆک دەبێت، بەتایبەتی چینی جووتیاران دەتوانن بەرھەمەکانیان لەو بازاڕەدا بەکار بێنن و ساغ بکەنەوە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار