گوته‌بێژی حكومه‌ت: 25ی مانگ مووچه دابه‌ش ده‌كرێت

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند ته‌وه‌رێك تاووتوێ
كراوه، له‌وانه‌ش رێژه‌ی مووچه‌بووه
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، باسی بودجه كراوه و بابه‌تی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان تاوتوێكراوه و هێشتان نه‌گه‌یشتووینه‌ته بڕیار، به‌ڵام پابه‌ندی به‌ڵێنی خۆمان ده‌بین و له هه‌ر (30) رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش ده‌كرێت".
جوتیار عادل گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات، كه به هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێریان كردووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتووێی ئه‌و بابه‌ته‌ی كردووه".
گوتیشی: "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خستنه‌ڕووی هێڵه گشتییه‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه، هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان خه‌رجی و داهات و كورتهێنانیان خسته‌ڕوو، بایه‌ته‌كه تاوتوێ كرا، ژماره‌كان خرانه‌ڕوو و ره‌چاوی هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌واو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌كرێت".
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش كرد، "رێژه‌ی ته‌مویلی مووچه تاووتوێ كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ینه بڕیار و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان به‌پێی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا په‌سه‌ند كراوه، كه بریتی بوون له : پڕۆژه‌یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی ره‌سمی پوول، په‌یڕه‌وی رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانی په‌سه‌ند كرا".
جوتیار عادل گوتیشی، "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، باسی ده‌وام كراوه، به تایبه‌تی له سنووری پارێزگای سلێمانی، كه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێم رۆتین قه‌بووڵ ناكات و پێویسته داموده‌زكانی حكومه‌ت له خزمه‌ت هاووڵاتیان بن، مامه‌ڵه‌كانیان رایی بكه‌ن".
جوتیار عادل روونیكرده‌وه، "له دوایین بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری راسپارد، رێنمایی گونجاو بۆ رووماڵكردنی هه‌ندێك دیارده ده‌ربكه‌ن، كه هه‌ندێك كه‌ناڵ به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو رووماڵی ئه‌و دیاردانه ده‌كه‌ن، كه بووه‌ته هۆی بێزاری هاووڵاتیان، پێویسته هه‌وڵ بدرێت ئه‌و جۆره رووماڵانه كه‌م بكرێنه‌وه".
روونیشكرده‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێمی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی ده‌بێت و هه‌ر (30) رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتووش به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی بودجه ده‌گه‌ینه به‌رچاڕوونی و به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌یانه، مووچه دیاری ده‌كرێت، به‌ر له‌دوو رۆژیش وه‌زاره‌تی دارایی نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی كرد، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی (2021)ی عێراق ده‌بێت، سه‌باره‌ت به شێوازی خه‌رجكردنی بودجه و رێنمایی، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه شاندی دانووستان له رووی هونه‌ری و سیاسیشه‌وه بۆ به‌غدا بنێرێت".
جوتیار عادل له‌باره‌ی هه‌رێشه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر گوتی: "پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر هێرشه‌كه به‌ردوامه و هه‌ركاتێك لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو بوون، ئه‌نجامه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ویستوویه‌تی به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ر و نابینه به‌شێك له ململانێكانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه سه‌ر و ماڵی خه‌ڵك ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین، داواش له‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین، هه‌ر ناكۆكییه‌كیان هه‌یه، ده‌كرێت له گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت به راشكاوانه گوتوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و توندوتیژییه نین، ده‌بێت رێگری لێبكرێت، ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمن وه‌ك ئه‌نجومه‌نی خانمان، راسپێدراوه سیاسه‌تێكی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه دابڕێژن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و داواكاری گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پلانێكی تۆكمه دابڕ‌ێژین بۆبنبڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه".




