٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم شەشۆ: ئەگەری پێكدادان لە شنگال هەیە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، ڕەوشی شارۆچكەی شنگال زۆر خراپە و سوپای عێراق و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە پەكەكە، جارێكی تر بەرانبەر یەكدی وەستاون. دەشڵێ، پەكەكە بۆ مانەوەی خۆی لە شنگال، ئافرەتانی ئێزدی وەك قەڵغان بەكار دێنێت.

قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دوێنێ سوپای عێراق ویستی بچێتە نێو گرعوزێر و گرزەرك، بەڵام جارێكی تر پەكەكە ئافرەتانی بەتەمەنی ئێزدی لەسەر رێگا دانا و وەك قەڵغان بەكاری هێنان، بۆ ئەوەی ڕێگە لە سوپای عێراق بگرێ.

شەشۆ گوتیشی، پەكەكە هەموو كارێك بۆ مانەوەی خۆیان لە شنگال دەكات و سوپاسی عێراقیش لە هەندێك شوێن نیشتەجێ بووە، بۆیە لەو ناوچانەدا ئەگەری پێكدادان لە نێوان هەردوولادا هەیە.

دەشڵێ، ئەمە یەكەم جار نییە پەكەكە كاری وا دەكات و ئافرەتانی بەتەمەن وەك قەڵغان بۆ خۆیان بەكار دێنێت، بەڵكو چەندین جاری تریش ئەو كارەیان كردووە.

 

كاروان بــاعەدری

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار