ئومێد سه‌باح: مووچەى مانگى چوار ئەمڕۆ یەکلایی دەکرێتەوە

هەولێر-KDP.info- له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند شاندێك ده‌چێته به‌غدا و ئه‌مجاره گفتوگۆكان تایبه‌تمه‌ندیی وه‌رده‌گرن، ئاشكراشی كرد له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باسی هێڵه گشتییه‌كانی بودجه ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا چه‌ند ته‌وه‌رێك قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كانی بودجه، وه‌كوو خه‌رجی و داهات و كورتهێنان ده‌كرێ و ده‌مانه‌وێ بودجه بكه‌ینه نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ڕیفۆرم و زیادكردنی داهات.
ئومێد سه‌باح، ئاشكراشی كرد، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كردووه و ئاماده‌یی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی ده‌ربڕیوه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له باره‌ی بابه‌تی لێبڕینی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، گوتی: مووچه و لێبڕین، په‌یوه‌ندیی به پرسی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و ئه‌مڕۆش باسی هێڵه گشتییه‌كانی بودجه ده‌كه‌ین.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئومێد سەباح گوتى: حکوومەتى هەرێمى کوردستان هیچ بڕیارێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى چوارى ئەمساڵ بە لێبڕین یان بە تەواوى نەداوە و ئەم بڕیارە لە ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا یەکلایی دەکرێتەوە.
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه جارێكی تر شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا، ئه‌مجاره گفتوگۆكان جیاواز ده‌بن، بۆ نموونه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چاودێریی دارایی عێراق ده‌كه‌ن.




