٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. محەمەد شاکر: یاسای بوودجە کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێ، پێویستە بەغدا پابەندی ناردنی مووچەی مانگەکانی ڕابردووش بێت.

د. محەمەد شاکر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یاسای بوودجە خراوەتە واری جێبەجێکردنەوە و هەردوو حکوومەتیش ئامادەییی خۆیان پێشان داوە بۆ ئەوەی پابەندی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان بن لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستانەوە وەک لە یاسای بوودجەدا هاتووە."

ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "یاسای بوودجە بۆ یەک ساڵە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەژمار دەکرێت بۆ کۆتاییی ساڵ."

د. محەمەد شاکر دەڵێت: "بەپێی یاسا ئێستا سێ مووچە قەرزاری هەرێمی کوردستانە و پێویستە پابەند بێت بە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا ئالیەتی ناردنی پشکی هەرێم دیار نییە."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار