٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم شەشۆ: كوردانی ئێزدی نایانەوێت چیتر لە ریزەكانی پەكەكە بن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، ئەو كوردە ئێزییانەی لەناو پەكەكەن، بە ھۆی ئەوەی دەزانن پەكەكە تەنھا بەرژەوەندیی خۆیانیان دەوێت و چارەنووسیشیان مانەوە لە شنگال نییە، بۆیە بەردەوام پەیوەندی بە ئێمەوە دەكەن بۆ ئەوەی ببنە پێشمەرگە، چونكە نایانەوێت چیتر لە ریزەكانی پەكەكەدا بن.

قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەكەكە خەڵكێكی ئێمەیان لەخشتە بردووە و بەشێكیشی بۆ پارە چوونەتە ریزەكانی ئەوانەوە بۆ بژێویی ژیانیان، بەڵام ماوەیەكە بەردەوام پەیوەندی بە ئێمەوە دەكەن و داوا دەكەن ئەگەر بە پارەیەكی كەمیش بێت، وەریانبگرین و بیانكەین بە پێشمەرگە، تەنھا بۆ ئەوەی لە ریزەكانی پەكەكە نەمێنن، چونكە دەزانن پەكەكە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ھاتوون بۆ شنگال و لە كۆتاییدا لە شنگال نامێنن و پێویستە چۆڵی بكەن، بۆیە نایانەوێت چیتر لە ریزەكانی پەكەكە بن و ھەر چۆنێك بێت وازیان لێ بێنن، ھەم بۆ ئەوەی ئارامی بۆ شنگال بگەڕێتەوە و ھەمیش خزمەت لە ریزەكانی پێشمەرگەدا بكەن، چونكە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ناتوانن چیتر درێژە بە كاری چەكداری بدەن لە ریزەكانی پەكەكەدا".

فەرماندەی ھێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال گوتیشی: "خەڵكێكی زۆر بەردەوام پەیوەندیمان پێوە دەكەن و چاوەڕێی وەڵامی ئێمە دەكەن بۆ ئەوەی بیانكەین بە پێشمەرگە، ئێمەش سەرووی خۆمان لەو بابەتە ئاگادار كردووەتەوە، چونكە ھیچ كوردێكی ئێزدی ئینتیمای بۆ پەكەكە نییە".

شەشۆ دەشڵێ: "حكوومەتی عێراق ھەوڵ دەدات ئەو چەكدارانە بكاتە ھێزێكی سەر بە خۆی، ئەمەش مەترسیدارە، چونكە دەبێتە شەرعیەتدان بە پەكەكە، بۆ ئەوەی بە بەردەوامی لە شنگال بمێننەوە، بۆیە پێویستە رێگری لەو هەوڵە بكرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار