سبه‌ى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌یه‌کى کاره‌با له هه‌ولێر داده‌نرێت

هەولێر -KDP.info- سبه‌ى له‌ژێر چاودێریى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى وێستگه‌ى شاوێس له پارێزگاى هه‌ولێر داده‌نرێت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، پرۆژه‌که کاریگه‌ریى گه‌روه‌ى ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ئۆڤه‌رلۆد و بارزۆریى کاره‌باى ناوچه‌که و وا ده‌کات جێگیری له دابه‌شکرنى کاره‌با په‌یڕه‌و بکرێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى کاره‌باى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى کاره‌با سبه‌ینێ به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت و وه‌زیرى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان له کۆمه‌ڵگه‌ى شاوێس به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى وێستگه‌ى گۆڕینی کاره‌با له ناوچه‌که داده‌نێت که ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى گرفتى کاره‌با له ناوچه‌که، به تایبه‌ت بۆ گه‌یشتنى کاره‌با و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه و به‌تاڵکرنه‌وه‌ى ئه‌و فشار و لۆده زۆره‌ى که ئێستا له‌سه‌ر محاویله و فیدره‌کان هه‌یه و وا ده‌کات جێگیری له پێدانى کاژێره‌کانى کاره‌با بێت کایه‌وه".
گوتیشى: "به‌ده‌ر له‌م پرۆژه‌یه ئێیستا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با پرۆژه‌یه‌کى ڕاگه‌یاندووه، بۆ به‌ر هه‌مهێنانى 75 مێگاوات کاره‌با و دابه‌شکرنى به‌سه‌ر شاره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆکدا، پرۆژه‌که له ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و دواتر وه‌زاره‌تى کاره‌با بڕى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو له کۆمپانیاکه ده‌کڕێته‌وه و دابه‌شى ده‌کات، بۆیه ئێستا هه‌وڵەکان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له وزه‌ى خۆر په‌ره‌ى پێ بدرێت، چونکه که‌شوهه‌واى کوردستان یارمه‌تیده‌ره له‌و ڕووه‌وه".
سه‌باره‌ت به پێدانى کاژێره‌کانى کاره‌با له ئێستا و داهاتو به هاووڵاتییان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئاماژه‌ى به‌وه دا: "هه‌مو هه‌وڵى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌وه‌یه که ڕۆژانه 20 کاژێر کاره‌با به هاووڵاتییان بدرێت، به‌تایبه‌ت له مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز، ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندیى به وه‌رزى هاوینه‌وه هه‌یه ده‌وه‌ستێته سه‌ر دابینکرنى پێداویستییه‌کانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌گه‌ر بێت و سووته‌مه‌نى و پاره‌ى پێوست دابین بکرێت ئه‌وا بێگومان زۆرترین کاره‌با به هاووڵاتییان ده‌درێت، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌ره‌کان پێدانى کاژێره‌کانى کاره‌با بۆ وه‌رزى هاوین وه‌ک ساڵى ڕابردوو نابێت و باشتر ده‌بێت."
ئەرسەلان ئەحمەد




