٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ ھاوردەكردنی كەلوپەل بۆ هەرێم زیادی كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی ھاوردە و ناردنكارانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھاوردەكردنی كەلوپەل لە دەرەوە بۆ ھەرێمی كوردستان زیادی كردووە و، تەنھا ئەمساڵ بە گوژمەی ٥ ملیار دۆلار كەلوپەل ھاوردە كراوە، كە زۆرینەی خۆراكە.

عەتا ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمساڵ بە ھۆی باشبوونی دۆخی ھەرێمی كوردستانەوە، ھاوردەكردنی كەلوپەل لە دەرەوە بۆ ناو ھەرێم بەردەوامە و بە شێوەیەكی باشیش زیادی كردووە، كە ئێستا رۆژانە ھەموو جۆرە كەلوپەلێك ھاوردە دەكرێت، ئەمەش وای كردووە جووڵەی بازرگانی زیاتر بێت.

ئەحمەد گوتیشی، ئەمساڵ ھاوردەكردنی كەلوپەل بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادی كردووە و، تەنھا ئەمساڵ بە گوژمەی ٥ ملیار دۆلار كەلوپەل ھاوردەی ھەرێمی كوردستان كراوە، كە كەلوپەلەكانیش زیاتر خۆراكن و كەلوپەلی دیكەش لە خۆ دەگرێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "وەكو هەناردەكردن، ھەناردەمان كەمە و تەنھا چەند جۆرێكی بەرھەمی ناوخۆیی ھەناردە دەكەین، وەكو پەتاتە و ھەنار و چەند بەرهەمێكی دیكە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار