سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى توركیا ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/4/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز فاتیح یلدز باڵیۆزى توركیا له به‌غدا كرد كه به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق، سه‌ردانى به‌ڕێزیانى كردبوو.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى توركیا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز باڵیۆزى توركیا له به‌غدا كرد بۆ ئه‌رك و خزمه‌تى له عێراق و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.
به‌ڕێز باڵیۆزى توركیا له به‌غدا، وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى عێراق پێشكه‌شى كراوه، هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیى باش له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه بچن.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ڕێككه‌وتنى شه‌نگال له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




