٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بایۆمەتریی دەنگدەران بەردەوامە"

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- دوای ڕاگرتنی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدان هەر بەردەوامە و بەرپرسێکی کۆمسیۆنیش دەڵێت، تەنیا نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ڕاگیراوە.

ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئوفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا کۆتاییی پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە حەفتەی ڕابردوو نزیکەی ٦٧%ی دەنگدەری سنووری پارێزگای سلێمانی بەشدارییان لە بایۆمەتریی دەنگدان کردووە و داتاکان ڕەوانەی ئۆفیسی سەرەکی لە بەغدا کراون."

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن دەڵێت: "ڕاستە بایۆمەتری بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو وەستاوە، بەڵام پڕۆسەکە ھەر بەردەوامە و پڕۆسەی بایۆمەتری ڕاگرتنی نییە، لەبەر ئەوەش، پێویستە دەنگدەران سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ خۆتۆمارکردن، تەنیا کارتی دەنگدانیان دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی داھاتوو."

ئامانج عەزیز ڕوونی کردەوە: "ئەو دەنگدەرانەی تا ١٥ی مانگی نیسان بەشداریی بایۆمەترییان کردووە کارتەکانیان دەگەڕێتەوە و بڕیارە ھەموو ئەو کارتانەی پێش ١٥ی نیسان بەر لە ھەڵبژاردن بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەمساڵدا بکەن."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار