مەسرور بارزانی: پێشوازی لە هەلوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم
__2021_04_16_h22m1s34__RM.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info-سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه ئامانجی هاوبه‌شمان هه‌یه كه ئه‌ویش پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش .
ئه‌و تویته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاوپه‌یمانان ڕاگه‌ێندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و تیایدا ڕایانگه‌یاند كه به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه 14ی نیسانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.




