٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: کۆتاییی ئەم مانگە پارتی ناوی کاندیدەکانی ڕادەستی کۆمسیۆن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کۆتاییی مانگی نیسان دواین ‌وادەی کۆمسیۆنە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو. بەرپرسی دەزگای هەڵبژادنی پارتییش دەڵێت، خەریکی یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدەکانیانن.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی خەریکی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانە و هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆتاییی یەکلاکردنەوی کاندیدەکانمان، چونکە هەموو کاندیدەکان مقابەلە دەکرێن."

خەسرۆ گۆران ڕوونی کردەوە: "بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی 1ی مانگی ئایاری داهاتوو کۆتاوادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانە و ئێمەش کۆتاڕۆژ ناوی کاندیدەکانمان ڕادەستی کۆمسیۆن دەکەین."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار