فەرماندە سەربازییەکان: ئەمەریکاو ھەرێم لەسەر ھێڵن

هەولێر-KDP.info- بۆ جاری چواره‌م هێرش ده‌كرێته‌وه سه‌ر شاری هه‌ولێر، جیا له لێكدانه‌وه سیاسییەکان، ئه‌م جاره ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچوونی فه‌رمانده سه‌ربازییەکانی كوردستانی وه‌رگرتووه كه دیوی دووه‌می پشت هێرشه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له ڕووی سه‌ربازی و تاكیتكی سه‌ربازییه‌وه به‌شێكیان پێشبینیی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ن كه پێیان ده‌گوترێت هێڵێ گه‌رم، له هه‌مان كاتدا داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن كه تاكیتكی خێرای واشنتۆن بۆ پاراستنی كوردستان بگیرێته به‌ر.
بۆ جاری چواره‌م هێرش ده‌كرێته سه‌ر شاری هه‌ولێر، دواجار دوێنێشه‌و 14ی 4ی 2021 له ڕێگای مووشه‌كی درۆن هێرشكرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه مووشه‌كی درۆن له هێرشه‌كه‌دا به‌كار هاتووه، دوای ئه‌وه‌ش له هه‌مان كاتدا له سنووری باشیك بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا كرایه ئامانج و به‌وهۆیه‌وه سه‌ربازێكی توركیا كوژرا. هه‌مان شه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە کە جگە لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکە دەڵێت: "هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت، دەبێت دەستبەجێ لە سنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم".
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش جگە لەوەی کە "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه"ی کردووە كه كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و پێگه‌یه‌كى هێزەکانی توركیا له باشیك، ئاماژەی بەوەش کردووە "هیچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه نییه و له زیان و تێكدانى سه‌قامگیرى و ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخى عێراق، هیچى دیكه‌ى لێ ناكه‌وێته‌وه و به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندیییەکانى وڵاته".
هەر لە ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كى جیددى ده‌وێت و ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق به پشتیوانیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى نێوانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له‌پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زیاتر بكه‌ن و سنوورێكى یه‌كجارییان بۆ دابنرێت تاوەکو چیی تر ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت".
له درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كاندا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش به‌یاننامه‌ی ده‌ركردووه و ده‌ڵێت: "هێرشکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامیی پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا هەولێر وەک قەڵا قایم و وەک ورەی پێشمەرگە بەهێز و خۆڕاگرە."
له هه‌مان كاتدا، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری دا، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بکرێت.
له ڕوانگه‌ی سه‌ربازییه‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی كه تا چه‌ندی دیكه‌ی ئارامیی هه‌ولێر وه‌ك سه‌نته‌ری ئارامی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر ڕه‌حمه‌تی مووشه‌كی نادیار؟ و كێن ئه‌وانه‌ی به ئاسانی ده‌توانن هه‌ولێر بكه‌نه ئامانج؟ لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆكاری پشت هێرشه‌كان ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ڕووی دا بۆ تێكدانی ئه‌و ئارامیه‌یه كه هه‌یه له كوردستان و بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دروستكردنی شه‌ڕ له‌و ناوچانه‌یه و ئه‌مه ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه ده‌یكه‌ن كه ده‌رچوون له یاسا و له‌ژێر فه‌رمانی حكوومه‌تی عێراق نین. خودی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌رده‌وام له لێدوانه‌كانی و له به‌یاننامه‌كانیدا باس له‌م گرووپانه ده‌كات كه بوونه‌ته سه‌رئێشه بۆ خودی مسته‌فا كازمی، چونكه ئه‌و كاتیۆشایانه به ته‌نیا بۆ كوردستان نییه، ئێستا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان به‌كار هێناوه، تاكتیك ده‌گۆڕن ،بۆردومانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و سه‌ربازگه‌ی عه‌ین‌ئه‌سه‌د ده‌كه‌نه ئامانج، بۆردومانی سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌یه‌ك له عێراق دروست بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
گوتیشی: " لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌م گرووپانه بچووكن، یان گرووپی گه‌وره‌ن، یان كێ پشتیوانی‌یان ده‌كات و ئه‌م گرووپانه باشترین پێناسه‌یان ئه‌وه‌یه كه گرووپی تیرۆریستین و جیاواز نین له‌گه‌ڵ داعش، چونكه ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كاری تیرۆریستین، بۆردومانی فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن، ئه‌مه كاری تیرۆریستییه و زۆر جار كاتیۆشا‌كانیان كه‌وتووه‌ته ناو شه‌قامی شار".
لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ڕایشی گه‌یاند کە زانیاریی هه‌واڵگری ده‌نێرن بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه و ئه‌و لێژنانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن زیاتر لێژنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، لایه‌نی عێراقییش سه‌رۆكوه‌زیران لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دروست ده‌كات بۆ ئه‌م پرسانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت، لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌مه‌لایه‌ن بێت، پۆلیس و ئاسایشی تێدا بێت، چونكه ناوشاری گرتووه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتدا پێشمه‌گه‌ش له لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان بێت، له لایه‌نی عێراقیشەوە سوپا و هه‌واڵگری و پۆلیسی عێراقی تێدا بێت، ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه گه‌یشته ئه‌نجام، ده‌بێ ئه‌نجامه‌كه بكرێته میكانیزمی وه‌رگرتنی ڕێكاری ئه‌منی."
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئه‌مه پێویستی به هه‌ماهه‌نگیی زۆر هه‌یه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا و هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بۆ ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه، به‌ڵام سوپای عێراق نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌ین ئاسته‌مه گرفت له‌و ناوچانه دروست ببێت، یان هۆكارێك بێت بۆ بۆردومانكردنی كوردستان، بۆیه گرنگه هاوپه‌یمانان له‌م قۆناغه‌دا هانی حكوومه‌تی عێراق و كوردستان بده‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه و چالاكردنی لێژنه هاوبه‌شه‌كان، پێشمه‌رگه ئاماده‌باشیی هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نی عێراقی نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه."
لیوا به‌هجه‌ت سێلكی، به‌رپرسی هه‌واڵگریی گشتی فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌م هێرشانه دووباره ده‌بنه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا ئه‌منییەکانی عێراق ناتوانن به‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كاندا زاڵ ببن، له به‌رچاوی ئه‌وان ئه‌م كردانه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی دوێنێشه‌و ڕووی دا كه‌م نه‌بوو، یه‌كێكیان به فڕۆكه‌ی درۆن و ئه‌وی دیكه‌ش به مووشه‌ك له باشیك درا، ئه‌م تاكتیكه نوێ و مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوات و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراون، جێبه‌جێ نه‌كرێن ئه‌م هێرشانه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن".
گوتیشی: "ئه‌م هێرشه مه‌ترسیداره تاكیتكی نوێیه و وا ده‌كات بمانخاته به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی كه هه‌ر شوێنێكیان ده‌وێت بیكه‌نه ئامانج، ئه‌م تاكتیكه به ته‌نیا به گرووپێك ناكرێت، خه‌ڵكی دیكه ده‌بێت له پشته‌وه له‌گه‌ڵیان بن كه ئه‌م تاكیتكه به‌كار ده‌هێنن و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی كۆنی خۆی و ڕێكکه‌وتنه‌كان نه‌چنه‌وه بواری جێبه‌جێكردن، مه‌ترسیییەکان دوور ناكه‌ونه‌وه، چونكه له به‌رچاوی سوپای عێراقی و له سنووری چالاكی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ئه‌مه ده‌كرێت".
لیوا به‌هجه‌ت سێلكی ده‌شڵێت: "ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه ئاژاوه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان بۆ ناچێته سه‌ر، ده‌بێت ئه‌م گرووپانه له‌م سنووره بچنه ده‌ره‌وه و هه‌ماهه‌نگی له نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه دروست بكرێت بۆ ڕووبهڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپانه".
له دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ورده‌كاریی هێرشه‌كه‌ی خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێرشه‌كه له ڕێگای مووشه‌ك و چه‌كی پێشكه‌وتووه‌وه كراوه و له كاردانه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانیی له‌و بارەیە‌وه ڕاگه‌یاندووه و باڵیۆزی به‌ریتانیاش له به‌غدا داوا ده‌كات كه كۆتایی به گرووپه چه‌كداره نایاساییەکان بهێنرێت. لیوا بابه‌كر زێباری، ڕاوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان هۆشیار بین ئه‌م گرووپانه نایانه‌وێت ئارامیی كوردستان به‌رده‌وام بێت، دوژمن ده‌ستی زۆر دەڕوات و ئه‌م گرووپانه هاوكارییان ده‌كرێت، باشترین نموونه به‌كارهێنانی چه‌كی درۆنه كه به‌كاریان هێناوه و كامێرای پێوه بووه و به ئاسانی كۆنترۆڵ ناكرێت بۆ دوورمه‌ودا ده‌هاوێژرێت، ده‌بێت كه‌سانی زۆر هونه‌ری و شاره‌زا بن تا ڕێگری له‌و تاكتیكانه بكرێت و كاری هاوپه‌یمانانه، ده‌بێت ڕێگری له‌مه بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان وه‌ك پێویست هه‌نگاویان نه‌ناوه".
گوتیشی: "ده‌بێت واشنتۆن پلانی خێرای هه‌بێت بۆ ڕووبەڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپانه و له‌م بارەیە‌وه به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی له نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان هه‌یه، ده‌بێت له سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی دروست ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر كوردستان كۆنترۆڵی بكه‌ن و ئامانج له وه‌شاندنی ئه‌م مووشه‌كانه تێكدانی ئارامیی هه‌ولێره و سیناریۆی جۆراوجۆر دروست ده‌كرێت بۆ لێدانی هه‌ولێر و دواین سیناریۆ هه‌بوونی بنكه‌ی مووسادی ئیسرائیل له هه‌ولێرە كه دووره له ڕاستتییه‌وه و ده‌بێت سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستان دوور بخرێنه‌وه".
له دواین كاردانه‌وه‌شدا كونسووڵخانه‌ی ئه‌مەریكا، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی هه‌ولێر و بنكه‌ی سه‌ربازیی توركی له هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان كار بۆ به‌دادگادانی تاوانبارانی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن."
كونسووڵخانه‌ی ئه‌مەریكا له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی ئاسمانیی هەولێر و بنکەی سەربازیی تورکی لە هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەین. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا و كوردستان هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت و ده‌یانه‌وێت میكانیزمی خێرا بۆ ڕاوه‌ستانی مه‌ترسییەکان بدۆزنه‌وه.
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




