٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوە یەكگرتووەكان ھێرشەكانی سەر ھەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، ھێرشەكانی شەوی رابردووی سەر ھەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات و رایگەیاند، ئەو رووداوانە نموونەی ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری.

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە توییتێكدا نووسیویەتی: "ئەو رووداوانەی دوێنی شەو لە ھەرێمی كوردستان روویاندا نموونەی ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری عێراق".

راشیگەیاند: "ئەم جۆرە ھەوڵانە بە ھەموو شێوەیەك شەرمەزار دەكەین و داواش لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكەین ھەوڵەكانیان یەكبخەن، بەشێوەیەكی خێرا، بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە".

 

هەواڵی پەیوەندیدار