سەفین دزەیی دڵنیایی دەداتە بیانییەکانی هەولێر

هەولێر-KDP.info- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دڵنیایی دەدەینە تەواوی نێردە دیبلۆماسیەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، رێکخراوە ناحکومییەکان و هاووڵاتیانی بیانی لە هەولێر کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکاری ئەمنی پێویست دەگیرێتەبەر و تاوانباران لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.




