سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: هێرشکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە

هەولێر-KDP.info- د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.
لە تویتەکەی سەرۆکی پەرلەمان هاتووە، هێرشەکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا هەولێر وەک قەڵا قایم و وەک وورەی پێشمەرگە بەهێز و خۆڕاگرە.




