وەزارەتی ناوخۆ: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT ئهنجامدراوه

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی له بارهی رووداوهكانی ئهمشهوی ههولێر بڵاوكردهوەو رایگهیاند: لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە رێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ:
دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە رێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.
خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە. لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە.
وەزارەتی ناوخۆ




