٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیای ناوچه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وەو‌ رایده‌گه‌ێنێت" ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون".

دەقی ‌روونكردنه‌وه‌‌كە:

ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون.

ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان.

 

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار