مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له د.ئیسماعیل بێشکچی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له نووسه‌ری دیاری كورد د.ئیسماعیل بێشکچی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
بۆ نووسەر و کۆمەڵناسی ناسراو د.ئیسماعیل بێشکچی بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان ( لەمان بێشکچی) م بیست .
پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




