٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی جەژنی چوارشەمبا سۆری ئێزدیان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (چوارشەمبا سۆر)و سەری ساڵی ئایینی خوشك و برایانی کوردی ئێزدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتی و میر و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی رووحانی كوردانی ئێزدی و سەرجەم ئێزدیان لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە ئاسوودەیی و ئارامی بەسەربەرن و مایەی دڵنەوایی و موژدەی كۆتایی هێنانی ناخۆشی و دەردەسەریەكانی پێبێت.

بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی پارتیمان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و چارەسەركردنێكی راست و دروستی كێشە و گیروگرفتەكانی ئەو دەڤەرە و جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال، هەروەها دەستەبەركردنی تەواوی مافەكانتان و زیاتر پەرەپێدانی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی لای گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی. جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..

 

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

١٣ـی نیسانی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار