نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى سمینارى زانكۆیه‌كى ئه‌مه‌ریكى ده‌رباره‌ى كورد ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى په‌یامێكى ڤیدیۆیییه‌وه به‌شدارى له سمینارێكى ”ئەنستیتۆی جەکسۆن بۆ پرسە جیهانییەکانی زانکۆی یێڵ”ى ئه‌مه‌ریكیدا كرد كه به هاوكاریى ڕێكخراوى ”دادپەروەری بۆ کورد” ده‌رباره‌ى كورد له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه ده‌چێت و دۆستانى گه‌لى كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا تیایدا به‌شدارن.
ئه‌م چالاكییه هاوكاته له‌گه‌ڵ یاده‌كانى (30) ساڵه‌ى ده‌رچوونی بڕیارى (688)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و دامه‌رزاندنى نه‌واى ئارام و ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى ئارامى (ئۆپه‌ریشن پرۆڤاید كۆمفۆرت) كه به‌رله (30) ساڵ بووه هۆى پاراستنى گه‌لى كوردستان و دروستبوونى دیفاكتۆى هه‌رێمى كوردستان و بناغه‌یه‌ك بۆ قه‌واره‌ى ده‌ستووریى فیدراڵیى هه‌رێمى كوردستان له عێراق.
په‌یامه ڤیدیۆیییه‌كه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، په‌یامى كردنه‌وه‌ى كۆنفراسه‌كه بوو كه تیایدا باسى له گرنگیى بڕیارى (688)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و لێكه‌وته‌كانى كرد و ڕوانگه‌یه‌كى گشتگیرى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئێستا و داهاتووى دۆزى گه‌لى كوردستان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراقى فیدراڵ و هاوبه‌شى و هاریكارى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه‌دا خسته ڕوو.
ده‌قى په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى:
ئامادەبووانی بەڕێز،
ڕۆژتان باش!
سوپاسی ”ئەنستیتۆی جەکسۆن بۆ پرسە جیهانییەکانی زانکۆی یێڵ” دەکەم؛ دۆستەکانم، ژەنه‌راڵ پەترێیس، باڵیۆز فۆرد، ئێما سکای، پرۆفیسۆر لێڤنسۆن، ویتنشتاین و ”دادپەروەری بۆ کورد” و دامەزرێنەرانی، تۆماس کاپلان و بێرنارد هێنری لێڤی: بۆ ڕێکخستنی ئەم دیدارە دۆستانەیە لەگەڵ هاوڕێ ئەمەریکی، بەریتانی و فەرەنسییەکانمان، سوپاستان دەکەم.
ئەم مانگە، نیسانی ٢٠٢١، بۆ کورد و پێوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و کورد بایەخێکی مێژوویی هەیە. لەم مانگەدا یادی سی ساڵەی ساڵوەگەڕی بڕیاری ٦٨٨ و ”ئۆپەراسیۆنی دەستەبەرکردنی ئارامی”یە، کە بریتی بوو لە دەستێوەردانی سەرکەوتووی مرۆییی سەربازی و تێیدا وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ فەرەنسا، بەریتانیا و هاوپەیمانانی دیكه، کوردستانی عێراقیان پاراست. ئۆپەراسیۆنەکە سەرووی یەک ملیۆن لە خەڵکی ئێمەی، کە لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان ئێران و تورکیا مابوونەوە، پاراست و ناوچەیەکی ئارامی لەو کاتەدا بۆ خەڵکی لێقەوماوی ئێمە دەستەبەر کرد. زۆرێک لە منداڵان و بەساڵاچووان بە هۆی برسێتی و گیرخواردنەوە، بەرلەوەی ڕزگار بکرێن، گیانیان لە دەست دا.
سەپاندنی هەرێمی نەفڕین لە کوردستان بۆ بیناکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و ژێرخانەکەی دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە گرنگ بوو. لە زۆر ڕووەوە بوونی هەرێمی کوردستانێکی سەقامگیر، ئارام و لێبووردە، لێکەوتەی ڕاستەوخۆی ئەو دەستێوەردانەی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و هاوپەیمانانی دیكه‌یه.
هەر لە ڕۆژانی نیسانی ١٩٩١ەوە تا ئێستا، ئەمەریکا پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەردەوام بووە، دواجار لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ تێکشکاندی داعش. کوردستان لانەی ئاشتی، سەقامگیری و پێکەوەژیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕکێشەدا و هەروایش دەـێنێتەوە. ئێمە خوازیاری په‌یوەندییەکی دوولایەنەی بەسوودین لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانمان، بۆ ئەوەی بتوانین هەم یارمەتیی خۆمان بدەین و هەم کۆمەکی ئەوانی دیكه‌یش بکەین کە پێویستیان پێیەتی.
ئێمە دان بە بایەخی زۆری یارمەتیدانی پێکهاتەکاندا دەنێین کە لە توندوتیژی ڕادەکەن. شەڕی ناوخۆی سووریا و داگیرکاریی داعش شەپۆلی نەبڕاوەی ئاوارە و دەربەدەری لێکەوتەوە. لەو دۆخەدا، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان نزیکەی (له سه‌تا سى) زیادی کرد بە هۆی هاتنی نزیکەی (2) ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە نەتەوە و ئایینی جیاوازەوە.
بەڵی، گەلی کوردستان بە ڕاستی بەهاکانی ئێوە بە هیی خۆیان دەزانن و ئامادەن بە شێوەیەکی ئەرێنی یارمەتیدەر بن. ئێمە خوێنمان بەخشیوە بۆ ئەوەی داکۆکی لە ژیان و ئازادی بکەین دژبە هێزە شەڕانگێزەکان. وەک سەرکردەی دنیای ئازاد، لە بەرژەوەندیی ئەمەریکادایە کە بڕوانێتە ئەوبەری سنوورەکانی خۆیەوە. ئێمە پێشوازی لە بڕیاری سەرلەنوێ بەشداربوونەوەی ئیدارەی بایدن دەکەین لە پرسە جیهانییەکاندا.
ئێمە پێشوازی لە دیالۆگی ستراتیژیی ئەمەریکا ـ عێراق دەکەین. ئەمە پابەندییەکی بەهێز و هەنگاوێکی گرنگە بەرەو په‌یوەندییەکی هاوسەنگ.
ئێمە چاوەڕێ نین ئەمەریکا شەڕ لەبری ئێمە بکات، بەڵام چاوەڕێین کە ئەمەریکا لەگەڵ ئێمەدا لە عێراق بە چالاکی بمێنێتەوە بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی یەکجاریی داعش. بۆ گەییشتن بەم ئامانجە پابەندیی بەردەوامی ئەمەریکا و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانیمان پێویستە بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ بردنەوەی ئەم شەڕە.
دامەزراندنی هەرێمی نەفڕین، (٣٠) ساڵ بەرلە ئەمڕۆ، ئومێد و دەرفەتی ئەوەی پێ بەخشین تا بناغەکانی کوردستانی ئەمڕۆ وەک بەشێکی سەقامگیر و ئاشتیخوازی عێراق و هاوپەیمانێکی جێمتمانەی ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دابنێین.
بۆ پتەوکردنی ئەم دەستکەوتە، ئێمە پێویستە لە هاوبەشیی درێژخایەن بەردەوام بین. بە یارمه‌تیى ئێوە توانیومانە هەرێمی کوردستان بکەینە چیرۆکێکی سەرکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بە بەشداریی بەردەوام و پاڵپشتیی ئێوە، توانای ئەوەمان هەیە کە هەرێمی کوردستان بکەینە ناوچەیەکی ئاشتیخوازتر، سەقامگیرتر و پێشکەوتووتر کە لە بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوولاماندا دەبێت. ئێمە پابەندی ئاشتی، سەقامگیری، حوکمڕانیی باش و ڕیفۆرمین و هەروایش دەمێنینەوە.
دۆسته‌كانم لە ئەمەریکا: دۆستایەتی و هاوپەیمانیی ئێمە لە ١٩٩١ لە چیاکانی هەرێمی کوردستاندا دروست بوو. با پێکەوە بەردەوام بین بۆ داکۆکیکردن لە بەها و بنەما هاوبەشەکانمان کە بریتین لە شکۆی مرۆڤ و کراوەیی. با پێکەوە تێ‌بکۆشین بۆ بیناکردنی جیهانێکی ئارامتر، دادپەروەرتر، ئازادتر و سەقامگیرتر.
سوپاستان دەکەم.




