٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. ٧٠%ی ھاووڵاتیان بەشدارییان لە تۆماری دەنگدەراندا كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە، بنكەكان بە ڕووی ھاووڵاتیاندا كراوە دەبن بۆ نوێكردنەوە یاخود تۆماركردنی ناوەكانیان بۆ ھەڵبژاردن و ئەم جارەش دوایین وادەیە و درێژ ناكرێتەوە. دەشڵێ، تاوەكو ئێستا ٧٠%ی ھاووڵاتیان لە سنووری ھەولێر بەشدارییان لە بنكەكانی تۆماری دەنگدەراندا كردووە.

عەبدولڕەزاق شەریف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بەشداریكردنی ھاووڵاتیان بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران یاخود ئەوانەی تازە خۆیان تۆمار دەكەن، بەردەوامە و دوایین وادەش ١٥ی ئەم مانگەیە و ئیدی درێژ ناكرێتەوە، وێڕای ئەوەش، بنكەكان ھەر كراوە دەبن بۆ ئەوەی ئەوانەی ماون، ئەوانیش خۆیان تۆمار بكەن، بەڵام مافی دەنگدانیان لەو ھەڵبژاردنەدا نامێنێت.

شەریف گوتیشی: "تا ئێستا رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتیان لە نوێكردنەوەی ناویان لە تۆماری دەنگدەران لە بنكەكانی سنووری پارێزگای هەولێردا، گەیشتووەتە ٧٠%، ئەمەش رێژەیەكی باشە و ھیوادارین ئەوانەی ماون، لەم دوو رۆژەدا بێن ناوی خۆیان تۆمار بكەن یان ناویان نوێ بكەنەوە، بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردن بێبەش نەبن".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار