٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر 650 سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دابەشکرا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 2021-4-13، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کۆمپانیای کارگروپ بە هەماهەنگی EJCC/ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی، دەستیکرد بە هەڵمەتی هاوکاریکردنی (650) خێزان لە کەمپی ئیماراتی کە تێیدا بۆ هەر خێزانێک (2) سەبەتە خۆراک دابەشکرا.

لەهەڵمەتەکەدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: یەکێک لە سیما جوانەکانی شاری هەولێر بەخشینە، مانگی پیرۆزی رەمەزانیش یەکێکە لەو مانگانەی کە مرۆڤ حەز لە بەخشین دەکات، ئەمڕۆش لەیەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە کەمپی ئیماراتی کە زیاتر لە (600) خانەوادەی تێدا دەژی، کارگروپ لە چوارچێوەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لەکەمپی ئیماراتی بەهەماهەنگی لەگەڵ EJCC/ پارێزگاری هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەستی بەو هەڵمەتە کردووە.

پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند: هەموو ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە بەخشینە هاوکاری بکرێن و دەستی کۆمەک و یارمەتیان پێ بگات، دووبارە وێڕای پیرۆزکردنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، بەهیوای ئەوەین کە خەڵکی سنووری پارێزگاکەمان پێگیربن بەجێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار