سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر

دواى سه‌ردانێكى سێ ڕۆژى بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵاكانى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵات، دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى و ته‌ندروستیى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و گرنگیى دروستبوونى تێروانین و لێكگه‌یشتنێكى هاوبه‌شى بۆ داهاتووى عێراق تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها پێگه و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى عێراقى خسته به‌ر باس.




