٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم بۆ دایەلۆگ کرد بە سەرۆکایەتی د. ئیبراهیم بحرالعلوم.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پتەوکردن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان وپرنسیپی دایەلۆگ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە گەڵ ئەوە بووه  کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی  ، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە ، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور ، چارەسەر بکرێن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار