٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مانگی ڕەمەزان دەرگای مزگەوتەکان دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا بڕیار دراوە دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان بکرێنەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە کۆپییەکی بە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتووە، ھاتووە: "دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار درا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان و شوێنە ئایینییەکان و سەبارەت بە مانگی ڕەمەزانیش بەپێی ئەو ڕێنماییانە دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە و بۆ پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان داوا دەکەین پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن و لە ھەرشوێنێک ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ نەکرێن دەرگای مزگەوتە دادەخەین، با ھەمووان پابەند بین لەپێناو پاراستنی گیانی ئازایزانمان.

رێنمایەکانیش بریتین لە:

١-‌ نوێژی عیشا و تەراویح ٣٥ خولەک زیاتر نەخایەنێت.

٢- ھیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک بۆ فتارلەناو و دەرەوەی مزگەوت پێشکەش نەکرێت و قەدەغەیە.

٣- دەستنوێژ لە ماڵەوە بگیرێت.

٤- نوێژخوێن بە دەمامک و بەرماڵی تایبەتیی خۆیەوە دەچێتە ناو مزگەوت و پارێزگاری مەسافەی نێوانیان بکات.

٥- مامۆستای ئایینی، خۆی ئیلتیزامی تەواو بە دەنگبەرزکەرەوەکان (موکەبیرە) دەکات و بە دەمامک و بەرماڵی تایبەت بە خۆیەوە دەچێتە ناو مزگەوت.

٦- تەوقەکردن بە ھیچ شێوەیەک نەکرێت.

٧- لە بەرەرگای ھۆڵی نوێژخوێنان تەنھا دوو کەس پێویستە ئامادە بێت لە یەکێک لەم چینانە کە ئاماژەی پێ دەکرێت، خۆبەخش، یان فەرمانبەری حکومی، یان فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی ئەوقاف، خادم، یاخود بە ھاوکاریی دەزگای تری پەیوەندیدار بە مەبەستی دابەشکردنی دەمامک و تەعقیمکردنی دەستی نوێژخوێنان.

٨- ھۆڵی ژنان دابخرێت.

٩- مامۆستای ئایینی لە ھەموو فەرزەکاندا لە وتاردا ھۆشیاری و ڕێنمایی بدات بە نوێژخوێنان بە جۆرێک لێپرسینەوە بکات کە پابەند نابن.

١٠- وەعز و ئامۆژگاری لە دوای نوێژی عەسر و شەوانی ڕەمەزان قەدەغەیە.

١١- وتاری ھەینی و نوێژی ھەینی لە نیو سەعات زیاتر نەخایەنێت.

١٢- ھەوڵ بدرێت ڕایخەکانی ناو مزگەوت ھەڵبگیرێت.

١٣- بەشی پشکنین چاودێریی مزگەوتەکان بکات و ئەو مزگەوتەی پابەند نەبوو بە ڕێنماییەکان دابخرێت.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار