میری ئێزدییان سوپاسی حکومەتی ھەرێم دەکات

شێخان-KDP.info- دوای کردنەوەی دووسایدی ڕێگای پەرستگای لالش بە ئامادەبوونی پارێزگار و بابەشێخی ئێزدییان و ئەنجومەنی ڕۆحانی و بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی، میری ئێزدییان ڕایگەیاند، ئەو پرۆژانە جێگای سوپاسن لە پەرستگای لالش.
میر حازم تەحسین سەعید، میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕۆحانیی ئێزدییان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی بەرزی حکومەت کرد لە دروستکردن و فرانکردنی ڕیگای پەرستگای لالش.
میرێ ئێزدییان هیواشی خواست ئەم پرۆژانە بەردەوام بن لە لالش بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئێزدی و تەواوی ئەو خەڵکەی سەردانی پەرستگاکە دەکەن.
پەرستگای لالش گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگای ئێزدییانە و دەکەوێتە باکووری قەزای شیخان و لەنێو سرووشتێکی جوان و شاخاویدایە.
کــاروان بــاعەدری




