سبهى هاتوچۆی گەشتیاریی سنووردار لهگهڵ ئێران دەست پێ دەکاتەوە

ھەولێر -KDP.info- دهروازهى نێودهوڵهتیى پهروێزخان ڕایدەگەیەنێت، به بڕیارى كۆمارى ئیسلامیی ئێران سبەینێ هاتوچۆی گەشتیاری لهنێوان ههرێمى كوردستان و ئێران دەست پێ دەکاتەوە.
ڕاگهیاندنى کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان له ڕاگهیەنراوێكدا كه وێنهیهكى دهست ماڵپهڕى فهرمیى پارتى دیموكراتى كوردستان كهوتووه، ڕایگەیاندووە: "دوای ئەوەی بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٢٠٢١/٢/٢٠ دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراق بە ڕووی گەشتیاراندا داخست، بە بڕیاری ئەو وڵاتە سبەینێ هاتوچۆی گەشتیاری دەست پێ دەکاتەوە."
ڕاگهیەنراوهكهی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دهشڵێت: "بەپێی بڕیارەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سنووردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاری لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تا 20-4-2021 بە داخراوی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی (مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە)، دەتوانن بچنە مەرزەکان و گەشتی ئێران بکەن."
له كۆتاییدا ڕاگهیاندنى دهروازهكه دەڵێت: "ئەو کەسانەی ئەو مەرجانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن لە سبەینێ دووشەمە 12-4-2021 ـەوه لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن."
نهشوان بهرزنجى




