٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێژەی زۆری ئاوارەکان بەشداریی بایۆمەترییان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- لە کۆی 10 کەمپی ئاوارەکان زۆربەیان بەشدارییان لە پرۆسەی بایۆمەتریی دەنگدان کردووە و بەرپرسێکی کۆمسیۆنیش دەڵێت، بایۆمەتریی ئاوارەکان ئاسانترە.

خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زیاتر لە 10 کەمپی ئاوارەکانی شەڕی داعش لە سنووری پارێزگای دهۆک هەن و تا نزیکەی 150هەزار دەنگدەری ئاوارە دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک، بەڵام بەشێکیان لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن."

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن دەشڵێت: "ڕێژەی تۆمارکردنی بایۆمەتری لەنێو ئاوارەکان زۆر زیاترە، چونکە زۆربەیان لەنێو کەمپەکانن و تیمەکانی کۆمسیۆنیش بەردەوام سەردانیان دەکەن بۆ تۆمارکردنیان."

خالید عەباس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لە کۆی 150هەزار دەنگدەری ئاوارە، نزیکەی 100هەزار بەشدارییان لە پرۆسەی بایۆمەتریدا کردووە و هەر لە هەرێمی کوردستانیش بەشداریی دەنگدان دەکەن."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار