٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو حکومەت ڕاپۆرتی دووەم لەبارەی یاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوو ڕاپۆرتی یەکەمی لەبارەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان کرد، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ڕاپۆرتی دووەم ڕەوانە بکات.

خەدیجە عومەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو ھەنگاوانەی بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ناویەتی ڕاپۆرتێکی بۆ پەرلەمان ڕەوانە کرد بۆ ئەوەی پەرلەمانیش ئاگاداری وردەکارییەکان بێت. بڕیارە سێ مانگ جارێک ڕاپۆرت ڕەوانە بکەن، بەڵام ئەم جارە ھەندێک دوا کەوت، بۆیە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو حکومەت ڕاپۆرتی دووەم لەبارەی یاسای چاکسازییەوە ڕەوانەی پەرلەمان بکات."

عومەر باسی لەوەش کرد: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاریی کردووە و ڕاپۆرتی خۆی ئامادە کردووە و ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی دەکات، ئەمەش بەپێی قسەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، چونکە خۆیان باسیان لەوە کردووە سێ مانگ جارێک ڕاپۆرت ڕەوانەی پەرلەمان دەکەن و لیژنەی داراییش داوای لە حکومەت کردووە ڕاپۆرتەکە ڕەوانە بکەن و ئەوانیش ئامادەن ڕەوانەی بکەن."

بڵند ئیبراھیم

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار