٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ جەعفەر: داعش بە بۆردوومان بنبڕ نابێت و پێویستە ھەرێم و بەغدا ھەماھەنگی بكەن

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info- گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە تویتێكدا رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانیان لە زنجیرەچیای حەمرین چەندین حەشارگەی داعشیان وێران كردووە، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتیش لە خانەقین دەڵێ، داعش بەو جۆرە بنبڕ نابێت و پێویستە ھەرێم و بەغدا ھەماھەنگی بكەن، چونكە ھێزە عێراقییەكان توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعشیان لە زنجیرەچیای حەمرین بۆردوومان كردووە و زیانیان پێ گەیاندوون و ژمارەیەك چەكداریش كوژراون، لە كاتی بۆردوومانەكەشدا بینراون كاتێك لەو ناوچانە رایان كردووە، چونكە جموجۆڵیان زۆر زیادی كردووە و بوونیان لە ناوچەكەدا زۆر بووە، بەداخەوە ھێزە عێراقییەكانیش توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە، بۆیە پێویستە ھەرێم و بەغدا ھەماھەنگی بكەن و ھێزی ھاوبەش بۆ ئەو ناوچانە دروست بكەن، ئەگەر نا داعش بە بۆردوومان بنبڕ نابێت.

شێخ مستەفا باسی لەوەش كرد، ھێزی عێراقی لەجیاتی پاراستنی ناوچەكە، دەچن باخی كوردەكان لە سنووری خانەقین وێران دەكەن و تێكیان دەدەن بە بیانووی ھەبوونی داعش و دواتر زەوییەكان بۆ خۆیان دەفرۆشن، ئەمەش تەعەدایە لە كورد دەكرێت، ئەوانە ھێندەی سەرقاڵی دژایەتیكردنی كوردن، ئەوەندە سەرقاڵی نەھێشتنی داعش نین، بۆیە دۆخی خانەقین لە ڕووی ئەمنییەوە زۆر خراپە.

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار