٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەمەریكا بەڵێنی داوە.. ھەر رێككەوتنێك لە رۆژئاوای كوردستان بكرێت، جێبەجێ دەكرێت"

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا رایگەیاند، ئەمەریكییەكان سەردانی ئەنەكەسەیان كردووە و بەڵێنیان پێ داوە، ھەر رێككەوتنێك لە رۆژئاوای كوردستان بكرێت، جێبەجێ دەكرێت.

دكتۆر كاوە ئازیزی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شاندێكی ئەمەریكا سەردانی ئەنەكەسیان كردووە لە رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئەوەی دانوستانەكان دەست پێبكەنەوە و ئەنەكەسەش بە ئەوانی ڕاگەیاندووە، ناكرێت دانوستان لەگەڵ لایەنێك بكرێت كە ئێمە بە دوژمنی خۆیان بزانن، بۆیە پێویستە كەشێكی ئارام ھەبێت و گەرەنتی ھەبێت بۆ جێبەجێكردنی ھەر رێككەوتنێك كە دەكرێت".

ئازیزی گوتیشی: "ئەمەریكیەكان بەڵێنیان داوە ئەو كێشەیە لەگەڵ تەڤدەم چارەسەر بكەن و ھەر رێككەوتنێكیش بكرێت، جێ بەجێ بكرێت، چونكە ئەنەكەسە ترسی ھەیە و پێشتر چەندین رێككەوتن كراوە و جێبەجێ نەكراون، بەڵام ئەمجاەر ئەمەریكییەكان دەڵێن، ئێمەش گەرەنتی ئەوە دەدەین رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار