٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێ دەگات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە پەیامەکەیدا کە لە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق- ئەمەریکا نێردراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و ستایشی هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار