٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لەم حەفتەیەدا پرۆگرامی ١٢ی ئامادەیی کەم دەکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەھۆی ڕاگرتنی خوێندن لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی پرۆگرامی خوێندن کەم دەکرێتەوە و بریکاری وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، لەم حەفتەیەدا کۆبوونەوەی کۆتایی لەبارەی کەمکردنەوەی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەدرێت.

د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی ھەرێم ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ئێستا لە ڕێگەی کەسانی پسپۆڕەوە کار لەسەر کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن دەکرێت و بەپێی پلان پرۆگرامی ١٢ی ئامادەیی کەم دەکرێتەوە."

بریکاری وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت: "ئەم حەفتەیە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی پرۆگرامی ١٢ی ئامادەیی دەدرێت و کەسانی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەشداریی تێدا دەکەن."

د. سەیوان عەلی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن پێویستی بە پلان و پێداچوونەوە ھەیە و دەمانەوێت خشتەیەک ئامادە بکەین بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، بزانین تا چەند مامۆستایان دەتوانن پرۆگرام تەواو بکەن، ئەوکات بڕیاری لەسەر دەدرێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار