٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی پێشمەرگە: لەبارەی چاكسازی و یەكگرتنەوەی پێشمەرگە، لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم كۆدەبینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆكایەتیی ھەرێم لەبارەی چاكسازی و یەكگرتنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە بە تایبەت یەكگرتنەوەی یەكەی ٧٠ و ٨٠ كۆبوونەتەوە و، بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیشدا كۆببنەوە.

سەعید ھەركی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانە، كە باڵادەستترین دەسەڵاتە لە ھەرێمی كوردستان، ئێمەش لەگەڵ جێگری سەرۆكی ھەرێم لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە پێشمەرگە كۆبووینەوە، بە تایبەت چاكسازی و یەكگرتنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەی ٧٠و٨٠ و ھەوڵ دەدرێت ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەك بگرنەوە".

ھەركی باسی لەوەش كرد: "بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیش كۆببینەوە، چونكە مەبەستی ئێمە ئەوەیە، یەكەی ٧٠و٨٠ یەك بگرنەوە، لەبەر ئەوەی كێشەی سەرەكیی یەكنەگرتنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە بە تەواوی، ئەو دوو ھێزەیە، بۆیە ھەوڵی جیددی دەدرێت كە ئەو دوو ھێزە یەك بگرنەوە".

 

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار