٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/4/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆک كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى سیاسیى وڵات كۆده‌بێته‌وه‌.

 نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌ و پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگیى هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار