٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی مردنی شازادە فیلیپ، هاوژینی شاژن ئیلیزابێسی دووەم، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا دەکات، کە ئەمڕۆ لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە له‌ هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا دەکات و رایدەگەیێنێت: "لە ناخی دڵمەوە بەبۆنەی مردنی شازادەی ئێدینبێرگ سەرەخۆشیتان لێدەکەم"، هەروەها دەشڵێت، "نزا و بیرکردنەوەم لەگەڵ خەڵکی شانشینی بەریتانیا و بنەماڵەی شاهانەیە لەم کاتە سەختەدا".

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار