مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵك و حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كات

هەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵك و حكومه‌تی به‌ریتانیا و شاژنی به‌ریتانیا ئیلیزابێسی دووه‌م كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆی نووسیویه‌تی: سەرەخۆشی لە خاوەن شکۆ شاژنه ئیلیزابێس، حکومەت و خەڵکی بەریتانیا دەکەم بەهۆی کۆچی دوایی شازادە فلیپى دۆكى له ئێدینبێرگ، دوای ساڵانێکی زۆر لە خزمەت. هاوخەمی بنەماڵەی شاهانەم لەم کاتە سەختەدا.




