٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی سەرۆكی پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی كەلدانی بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو رەمزی شەعبان

سەرچاوە: KDP.info

بۆ هەڤاڵانی بەڕێز لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

پرسەنامە 

بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی كاك (رەمزی شەعبان) ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی وبەرپرسی مەكتەبی كارگێری و دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان مان پێگەیشت و ماڵئاواییان خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموومان.

ئێمە لە ئەنجوومەنی نەتەوەیی كەلدانی، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە رێزدار جەنابی سەرۆك (بارزانی) و ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كاك (رەمزی شەعبان) دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

جنان جبار بویا

سەرۆكی پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی كەلدانی

4 نیسان 2021

 

هەواڵی پەیوەندیدار