لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

هەولێرKDP.info- لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی هاتووچۆکردن لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەرکرد.
بڕیارەکان:
یەكەم: راگرتنی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.
دووەم: تەنها رێگە دەدرێت بەم كەسانەی كە لە خوارەوە دیارى كراوه هاتووچۆ بكەن لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بە مەرجێك پێویستە لە بازگەكان لە كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن:
1- ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان.
2- ئەو هاوڵاتیانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن.
3- كەسانی نەخۆش كە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.
4- بازرگانان و وەبەرهێنەران.
سێیەم: كارى بازرگانى لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكارەكانى خۆپارێزى.
چوارەم: ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.





