٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کرد بۆ کۆچی دوایی (عومەر حەمە ساڵح) ی مامی. 

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار