٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- د.ڕێواز فایق حسێن، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كات رایده‌گه‌ێنێت: رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رێوه‌ده‌چێت و تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌:

پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  2021/4/7، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا..

 

د.ڕێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار