٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سامان بۆ KDP: هەفتەی داهاتوو بڕێكی تری ڤاكسین دەگاتە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، ڕەزامەندی دراوە كە نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتن بۆ قەزای بەردەڕەش دروست بكرێت. دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو بڕێكی تری ڤاكسین دەگاتە عێراق و هەرێمی كوردستان.

د. سامان بەرزنجی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "پێشتر لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی دراوە كە نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتنی تایبەت بۆ قەزای بەردەڕەش دروست بكرێت، بەڵام بەداخەوە ڕاستەوخۆ كەوتینە نێو قەیرانی داراییەوە، ئێستاش پرۆژەكە ماوە و شوێنی بۆ تەرخان كراوە و تەنها ماوە پارەكەی بۆ تەرخان بكرێت، لە پڕۆژە ‌بودجەی هەرێمی كوردستانیشدا، دروستكردنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی بەردەڕەش، لە پرۆژە هەرە لەپێشەكان دانراوە".

بەرزنجی گوتیشی: "ژمارەیەك كەموكورتیی تر لە سنووری قەزای بەردەڕەش هەن و دەمانەوێت چارەسەریان بكەین و لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەشدا، ئومێدێك هەیە ڕەوشی ئابووری بەرەو باشتر دەچێت، بۆیە دەمانەوێت نەخۆشخانەی فریاكەوتن بۆ قەزاكە دروست بكرێت".

سەبارەت بە گەیشتنی وەجبەیەكی تری ڤاكسین بۆ هەرێمی كوردستان، د. سامان گوتی: "هەفتەی داهاتوو بڕێكی تری ڤاكسین دەگاتە عێراق و هەرێمی كوردستان و، بڕەكەش بەپێی كاروانەكە دەبێت، كە چەند بەر هەرێمی كوردستان دەكەو‌ێت".

دەشڵێ: "بەر لە 10ی ئەم مانگە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی ڕەوشی ئێستاوە كۆدەبێتەوە".

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: "داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین، بە تایبەت ئەوانەی بەتەمەنن لە ‌60 ساڵ بۆ سەرەوە، یاخود نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و براپێشمەرگەكان و بەساڵداچووان و مامۆستایانی خۆشەویستی پۆلی 12 ئامادەیی، بێن پێكوتەی دژ بە ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار