٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پەکەکە و ئیدارەی ناشەرعی، بەربەستی بەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگالن"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگال رایگەیاند، ئیدارەی ناشەرعی و پەکەکە، بوونەتە بەربەست لە بەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگال، چونکە ئیدارەی مووسڵ مامەڵەیان لەگەڵ ناکات و رێکخراوە جیھانییەکانیش ئامادە نین لەبەر ئەوان بچن شنگال ئاوەدان بکەنەوە.

نایف سەیدۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە شنگال بە ھۆی ئیدارەی ناشەرعی و پەکەکەوە، بۆشایی ئیداری ھەیە و ئێستا قایمقام و ھەر سێ ناحیەی قەیرەوان و گرعوزێر و سنوونێ، کەسانی ناشەرعییان بۆ دانراوە، ئەمەش وای کردووە کە ئیدارەی مووسڵ نەچێت شنگال ئاوەدان بکاتەوە و خزمەتی بکەن، چونکە مامەڵەیان لەگەڵ ناکەن و بۆ واژۆیەک دێن بۆ لای ئێمە و تا ئێستاش ئێمە بە ئیدارەی شەرعی دەزانن، بۆیە بوونەتە بەربەست لە بەردەم ئەوەی کە شنگال ئاوەدان بکرێتەوە".

سەیدۆ گوتیشی: "ژمارەیەکی زۆری رێکخراوی جیھانی ئامادەییان دەربڕیبوو بێن شنگال ئاوەدان بکەنەوە، بەڵام بە ھۆی ئیدارەی ناشەرعی و پەکەکەوە ئەوانیش ئامادە نین شنگال ئاوەدان بکەنەوە".

ناوبراو باسی لەوەش کرد، حکوومەتی ھەرێم و ناوەند بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لەسەر پێنج خاڵ رێککەوتن، کە یەکێک لە خاڵەکان  دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێی شەرعییە بۆ شنگال، بەڵام پەکەکە و ئیدارەی ناشەرعی، رێگرن لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار